Mohammed Baqi Hussein
19 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2016
له دورگه‌ی گوامی سه‌ربه ئه‌مریكا، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی له جۆری B-52 ده‌ستبه‌جێ دوای فڕینی به حه‌وت سه‌رنشینه‌وه كه‌وته خواره‌وه به‌ڵام سه‌رنشینه‌كان بێ ئه‌وه‌ی برینداریش بن، رزگاریان بوو.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا، رۆژی هه‌ینیی رابردوو له دورگه‌ی گوامی سه‌ربه ئه‌مریكا، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی له جۆری B-52 ده‌ستبه‌جێ دوای فڕینی به حه‌وت سه‌رنشینه‌وه كه‌وته خواره‌وه.
فڕۆكه‌كه به‌مه‌به‌ستی راهێنان له بنكه‌ی سه‌ربازیی ئهندێرسنهوه فڕیوه و هه‌موو سه‌رنشینه‌كانی بێ ئه‌وه‌ی برینداریش بن له رووداوه‌كه رزگاریان بووه.
دواین رووداوی فڕۆكه‌ی B-52 له دورگه‌ی گوام، له ساڵی 2008 رووی دا و له ئه‌نجامدا شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دابوو.
گوام دورگه‌یه‌كه ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای زه‌ریای هێمن و 5 هه‌زار كیلۆمه‌تر له هاواییه‌وه دووره و سه‌ر به ئه‌مریكایه.