Muhammet Ali Kemal
17 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2016
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پیتەر کووک، سەبارەت بە ئەگەری بەخشینی چەک لەلایەن وڵاتەکەیەوە بە لیبیا، ئاماژەی بەوە کرد ئەوان هێشتا هیچ رێنماییەکیان لەوبارەیەوە دەرنەکردووە بەڵام ئامادەییان تێدایە بۆ ئەنجامدانی کارێکی لەوجۆرە.
کووک لە کۆنگرەی رۆژنامەنووسیی رۆژانەی خۆیدا وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە سەبارەت بە ئەگەری پشتیوانیکردنی حکوومەتی لیبیا لەلایەن ئەمریکاوە لە دوای کۆبوونەوەکانی وەزیری دەرەوە جۆن کیری لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا.
پیتەر کووک رایگەیاند: ''ئێمە ئامادەین بۆ ئەنجامدانی ئەو رۆڵەی دەکەوێتە سەرشانمان بەڵام ئەو راگەیەندراوە هێشتا نوێیە و ئەوەندەی من زانیاریم هەبێت، تاوەکو ئێستا داواکارییەکی لەوجۆرە ئاراستەی وەزارەتەکەی ئێمە نەکراوە''.
گوتەبێژەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەدرکاند و باسی لەوە کرد هێشتا هیچ زانیارییەکیان لەوبارەیەوە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەوە پێ نەگەیشتووە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیربی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەی خۆیدا، سەبارەت بە بابەتەکە قسەی کرد و روونکردنەوەی دا.
کیربی باسی لەوە کرد بڕیاری ئەگەری بەخشینی چەک بە حکوومەتی لیبیا لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی داعشدا ئەمڕۆ دراوە و گوتی: ''چاوەڕوانی ئەوەین پرۆسەکە تەواو بێت و دەرەنجامەکەی ببینین''.