Mustafa Keleş,Mohammed Baqi Hussein
17 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2017
نیویۆرك - AA
له ئه‌نجامی شه‌ڕو پێكدادانی نێوان به‌ندكراوه چه‌كداره‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان له به‌ندیخانه‌یه‌كی باشووری ڤێنیزوێلا، لانیكه‌م 37 كه‌س كوژراوه.
پارێزگاری ویلایه‌تی ئامازۆناس، لیبۆریۆ گوارولا رایگه‌یاند، به‌ندیخانه‌كه كه چه‌ندین هه‌فته‌یه له‌ژێر كۆنترۆڵی بهندكراواندایه، هێزه ئه‌منییه‌كان به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی به‌ندیخانه‌كه جارێكی دیكه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ری.
لیبۆریۆ گوارولا رایگه‌یاندووه كه له ئه‌نجامی پێكدادانی به‌ندكراوه چه‌كداره‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كاندا، لانیكه‌م 37 كه‌س كوژراوه.
ناوبراو رایگه‌یاندووه به‌ندیخانه‌ی شاری پورتۆ ئایاكوچۆ 110 به‌ندكراوی لێیه كه چاوه‌ڕوانی دادگاییكردنن، به‌ڵام زانیاری سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چه‌ند له كوژراوه‌كان به‌ندكراو و چه‌ندیان له هێزه ئه‌منییه‌كانه نه‌دا.