شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و تیرۆریستانی داعش له كه‌ركووک
له ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه ئه‌منییه‌كاندا بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له باشووری شاری كه‌ركووک، هه‌شت چەکداری خۆكوژ كه یه‌كێكیان ئافره‌ت بوو خۆیان بە هێزە ئەمنییەکاندا تەقاندووەتەوە.
At Ta mim
كه‌ركووك - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه ئه‌منییه‌كاندا بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له باشووری شاری كه‌ركووک، هه‌شت چەکداری خۆكوژ كه یه‌كێكیان ئافره‌ت بوو خۆیان بە هێزە ئەمنییەکاندا تەقاندووەتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووك، عه‌لی كه‌مال عه‌بدولڕه‌زاق، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، رایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکان ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش له باشووری شاری كه‌ركووك ئه‌نجامداوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كه‌یان له نزیك ناحیه‌ی ریاز باشووری شاره‌كه، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه ئه‌منیه‌كان و تیرۆریستانی داعش دروستبووه و، له كاتی پێكدادانه‌كه‌شدا هه‌شت خۆكوژی رێكخراوه‌كه كه یه‌كێكیان ئافره‌ت بوو خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه و، له ئه‌نجامدا چوار پۆلیس برینداربوون.