ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له كه‌نه‌دا برینداربوونی 15 كه‌سی لێكه‌وته‌وه
- له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌نێو چێشتخانه‌یه‌ک لە شاری میسیساوجا سه‌ربه ویلایه‌تی ئۆنتاریۆی كه‌نه‌دا، 15 كه‌س برینداربوون.
Canada
میسیساوجا - AA
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌نێو چێشتخانه‌یه‌ک لە شاری میسیساوجا سه‌ربه ویلایه‌تی ئۆنتاریۆی كه‌نه‌دا، 15 كه‌س برینداربوون.
گوته‌بێژی پۆلیسی ناوچه‌كه، ئیرینا یاشنیك له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌وانان رایگه‌یاند، كاتژمێر 22:30 به‌كاتی ناوخۆی ئەو وڵاتە بۆمبێك كه پێشتر له چێشتخانه‌یه‌كی هیندییەكان دانرابوو، ته‌قیوه‌ته‌وه.
یاشنیك رایگه‌یاندووه لە تەقینەوەکەدا 15 كه‌س برینداربوون و دۆخی سیانیان مه‌ترسیداره و له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، لە رێگەی كامێراكانی چاودێرییەوە دوو كه‌سیان دەستنیشان کردووە كه به بۆمبه‌كه‌وه ده‌چنه نێو چێشخانه‌كه و فه‌رمانی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ی ئه‌و دوو كه‌سه‌وه ده‌ركردووه.