Mohammed Baqi Hussein,Medina Ensar
10 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2016
له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا كه له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی فیستیڤاڵێك له په‌رستگایه‌كی ویلایه‌تی كێرالای باشووری هیندستان رووی دا، 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی میدیاكانی ئەو وڵاتە، شه‌وی رابردوو به‌هۆی یارییه ئاگرینه‌كانه‌وه ته‌قینه‌وه‌كه روویداوه. له‌ئه‌نجامدا لانیكه‌م 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 350ی دیکەش بریندار بوون.
راگه‌یه‌نراوه كه به‌بۆنه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی هیندۆسه‌كان كه به ڤیشو ناسراوه، یاریی ئاگرین له‌به‌شێكی په‌رستگاكه‌دا دانراوه تا له‌ئاهه‌نگه‌كه‌دا به‌كاربهێنرێت، ئه‌مه‌یش به كارێكی رێگه پێنه‌دراو داده‌نرێت.
هه‌وره‌ها راگه‌یه‌نراوه، بڕیاره ئیفاده‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی فیستیڤاڵه‌كه و سه‌رپه‌رشتیارانی یارییه ئاگرینه‌كان وه‌ربگیرێت له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه. یاریی ئاگرین له ئاهه‌نگ و فیستیڤاڵه‌كانی هیندستاندا زۆر به‌كارده‌هێنرێت.