Miraç Kaya,Cem Şan,Büşra Nur Özcan,Mohammed Baqi Hussein
08 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2017
بورسا - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە هۆی تهقینهوهیهكەی ناو كارگهکەی بەرهەمهێنانی بۆیه له شاری بورسا گیانیان له‌ده‌ستدا گەیشتە پێنج كرێكار، هەروەها 16 کرێکاری دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه له كارگه‌یه‌كدا كه ده‌كه‌وێته نزیك رێگای ئه‌نقه‌ره-بورسا، به هۆكارێكی نادیار ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداوه.
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا سه‌قفی كارگه‌كه داڕماوه.
ده‌ستبه‌جێ دوای ته‌قینه‌وه‌كه تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه.
به هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه له شوێنی رووداوه‌كه‌دا، چوار كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا.
هه‌روه‌ها 17 كرێكاریش برینداربوون و ده‌ستبه‌جێ گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه و یەکێکیان بە هۆی قورسی برینەکانی لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.