Hemın Othman Mohammed
03 مایس 2016•نوێکردنەوە: 04 مایس 2016
لە ئاكامی كەوتنەخوارەوە گولـلە هاوەنێك لە شاری كلیس باشووری توركیا كە سەرچاوەكەی خاكی سووریا بوو، یەك كەس بریندار بوو.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ئانادۆڵو كەوتووە، گولـلە هاوەنەكە بەر باڵەخانەیەك كەوتووە لە گەڕەكی ئاینئۆنو شارەكە، بەو هۆیەشەوە ئاگر لە باڵەخانەكە كەوتووەتەوە.
دوای گەیشتنی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە، ئاگرەكە كۆنترۆڵ كراو و هێزە ئەمنییەكانیش رێوشوێنی ئەمنیان لە ناوچەكەدا گرتۆتە بەر.
هاوكات بەهۆی ئەو رووداوەوە هاووڵاتییەك بریندار بووە و لەلایەن تیمەكانی فریاگوزاری خێراوە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.