Hemın Othman Mohammed
03 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2016
دوای ئه‌وه‌ی له خاكی سووریاوه هاوه‌ن ئاراستەی شاری كلیس کرا، هێزه‌كانی توركیا باره‌گاكانی داعشیان له ناوچه‌کانی سوران، ئارشاك، ئیكداح و ئیحتیمالاتی-یان لە سووریا بۆردومان كرد و، 50 تیرۆریستی داعشیان كوشت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی کە له سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانه‌وه ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، دوای ئه‌وه‌ی به هاوه‌ن هێرشكرایە سه‌ر شاری كلیس، له رێگه‌ی راداره‌وه دوو سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌كی سه‌ربه داعش له ناوچه‌ی باكووری سوران له سووریا دیاری كران، له‌گه‌ڵ سه‌كۆیه‌كی هه‌ڵدانی تۆپ له ناوچه‌ی ئارشاك و ئیكداح، پاشان به چڕی بۆردومان كران و 30 تیرۆریستی داعشیان تێدا كوژراوه.
هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی ئیحتیمالاتی سووریا، دوو سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌ك، کۆگایەکی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی داعش ده‌ستنیشان كران و له‌ناوبران، له ئه‌نجامیشدا 20 تیرۆریستی داعش كه له‌و باره‌گایانه‌دا بوون كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان لێ برینداربووه.