Uğur Ulu,Mohammed Baqi Hussein
17 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2019
بورسا - AA
له‌ئۆپه‌راسیۆنێكدا دژی رێكخراوی تیرۆرستیی داعش له بورسا، چوار كه‌س ده‌ستگیركران كه دوو ژنیان تێدایه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئینته‌رپوڵه‌وه داواكراون.
لهئنجامی هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌شی ده‌زگای میت و تیمه‌كانی هه‌واڵگریی ئاسایشی بورسادا، ده‌ركه‌وت چه‌ند ئه‌ندامێكی داعش له سووریا هاتوونه‌ته توركیا و له‌ماڵێكدا له ناوچه‌ی مودانیهی بورسا نیشته‌جێبوون.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر ناونیشانه‌كه ئه‌نجامدا.
له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هاووڵاتییه‌كی مه‌غریبی به‌ناوی ل.ف. و هاووڵاتییه‌كی مه‌غریبی و هۆڵه‌ندی به‌ناوی س.د. له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌كی عێراقی به‌ناوی م.ئۆ.ق. و هاووڵاتییه‌كی عێراقی-هۆڵه‌ندی به‌ناوی ا.ك. به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردن و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستگیركران.
دوو له ده‌ستگیركراوه‌كان كه ژنن به‌ناوه‌كانی ل.ف. و س.د. له‌لایه‌ن پۆلیسی ئینته‌رپوڵه‌وه داواكراون و به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌یان هه‌ڵگرتووه.
گومانلێكراوه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی بورسا كران.