Abdullah Shukur
16 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2019
میونشن - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خوڵوسی ئاکار بە جیا لەگەڵ ھەر یەک لە بریکاری وەزیری بەرگریی ئەمریکا(وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە وەکالەت)، پاتریک شاناھان و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، جێمس جێفری و ژمارەیەک لە سێناتۆرەکان کۆبووەوە.
ئاکار لە چوارچێوەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بەشداری لە دانیشتنی رۆژی دووەم کرد.
ئاکار ھەر لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا کۆبوونەوەی دووقۆڵی ئەنجامدا و لەسەرەتادا لەگەڵ وەزیری بەرگریی لوبنان، ئیلیاس بووسەعب کۆبووەوە.
لە دوای ئەو کۆبوونەوەیە کە تیادا تاوتوێی پرسەکانی ھەماھەنگی لە بوارەکانی سەربازیی و بەرگری کرایەوە، ئاکار پێشوازی لە راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی کرد.
دواتریش وەزیری بەرگریی تورکیا، خوڵوسی ئاکار بە جیا لەگەڵ ھەر یەک لە بریکاری وەزیری بەرگریی ئەمریکا(وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە وەکالەت)، پاتریک شاناھان و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، جێمس جێفری و ژمارەیەک لە سێناتۆرەکان کۆبووەوە.
لەم کۆبوونەوانەدا ئاکار رایگەیاند کە یەکێک لە گرنگترین بەربەستەکانی بەردەم پەیوەندی نێوان ھەردوو وڵات بریتییە لە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە.
ئاکار رایگەیاند کە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە نوێنەرایەتی کورد ناکات و گوتیشی: "کوردەکان برای ئێمەن. تاکە ئامانجی ئێمە تیرۆریستانە. بەشێکی لایەنەکان پەکەکە وەک کورد ناو دەبەن. ئەمە زۆر ھەڵەیە. تیرۆریستانی پەکەکە نوێنەرایەتی برا کوردەکانمان ناکەن. نابێ لەبیر بکرێت کە پەکەکە ھەمان شتی یەپەگەیە. ھەربۆیەش دەرکردنی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە لە ناوچەکەدا لە رووی ئەمنییەتی سنوور و گەلەکەمان زۆر گرنگە. نابێ رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە لەو ناوچە ئارامە بوونی ھەبێت کە بە درێژای ٤٤٠ کیلۆمەتر لە رۆژھەڵاتی فوڕات دەکێشرێت. پێویستە ئاسایشی ناوچەکە لە لایەن تورکیاوە دەستەبەر بکرێت".
وەزیری بەرگریی تورکیا جەختیشی لەوە کردەوە کە تورکیا ھەرگیز رێگە بە دروستکردنی رێڕەوێکی تیرۆر لە باشووری سنوورەکانی نادات و لەبارەی بانگەشەی ئەوەی کە تورکیا لە رۆژئاوا دوورکەوتووەتەوە، ئاکار گوتی: "تورکیا لە رۆژئاوا دوور نەکەوتووەتەوە، گشت ئەرکەکانی خۆی بە بێ کەموکورتی جێبەجێ دەکات بە تایبەتی لە ناتۆ".
ئاکار لەبارەی کڕێنی سیستەمی بەرگری ئێس-٤٠٠ گوتی: "ئەمە بژاردەیەک نییە، پێویستییە"، ئاکار لەمبارەیەوە راشیگەیاند کە "پاراستنی تورکیا لە مەترسییەکانی مووشەکی ئاسمانی پێویستییە و لەبارەی دەستەبەرکردنی سیستەمەکانی ئاسمانی وەک پاتریۆت گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی ھاوپەیمانان بەردەوامە".