Sarmand Hameed
16 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2019
هەولێر - AA
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، ئۆرسێلا ڤۆندێرلاین کۆبووەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە مەسروور بارزانی لە پەراوێزی کۆنگرەی ئاسایشی میونشن لەگەڵ ڤۆندێرلاین کۆبووەوە، بۆ جاری دووەمیش لە لایەن ناوبراوەوە پێشوازی لێکرا.
وڵاتی ئەڵمانیا کە لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بەشدارە، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا یەکێک بووە لەو وڵاتانەی ھەمیشە باسیان لە رۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعش کردووە و، گرنگیان بە توانا و ھونەرە جەنگییەکانی ھێزەکانی پێشمەرگە داوە و پێگەی ھەرێمی کوردستانیان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە گرنگ وەسف کردووە.