Hemn Baban
12 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2019
ھەولێر - AA
سهرۆكی ههرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی رۆژی دووشەممەی رابردوو سوێندی یاسایی خوارد.
ئەمرۆ چوارشەممە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بۆ پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بۆ پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەت رادەسپارد.
راسپاردنی مەسرور بارزانی دوای ئەوە دێت کە دوێنێ سێشەممە پەرلەمانی کوردستان لە کۆی ٩٧ پەرلەمانتار ٨٧ پەرلەمانتار دەنگیان بۆ ناوزەدکردنی مەسرور بارزانی دا، رۆژی پێشتریش نێچیرڤان بارزانی وەکو سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد.