ھەولیر
نێچیرڤان بارزانی لەشاری ھەولێر لەبەردەم ھەزاران لە لایەنگرانی حیزبەکەی گوتی"ھاووڵاتیانی ئێمە لەسەردەمێکی مێژوویی و زێڕیندا دەژین، ئامانجی ئێمە زیاتر پێشخستنی کوردستان و ھەمو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستانە، پارتی ھێزی سەرەکی ئاوەدانکردنەوەو پێشخستنی کوردستانە".
نێچیرڤان بارزانی جەختیکردەوە لەسەر پاراستنی ئۆقرەیی و خۆشگوزارانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان و گوتی " بۆ پاراستنی کوردستانێکی ئارام و سەقامگیر و خۆشگوزەران، تاوەکو ژیانێکی پڕبەختەوەریی بۆ نەوەکانمان مسۆگەر بکەین ، رێگەیەکی سەختمان بڕی و زۆر دەستکەوتی مەزنمان بەدەستھێناوە، کارمان کردووە گەلی کوردستان بە ھەموو نەتەوەکانییەوە لە کورد و تورکمان، سریان و کلدان و ھەموو پێکھاتەکانییەوە، بەشداربن لە ئاوەدانکردنەوەی کوردستان".
وەکو شانازییکردنێک بە رەوشی ئابووریی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، ئاماژەی کرد بە ئاماری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و گوتی " ئەمڕۆ رێژەی ھەژاریی بەپێی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەھەرێمی کوردستاندا ٥% کەمترە، بەراورد بە عێراق کە ٢٣%یە".
لە دوای پێنچ رۆژ لە دەستپێکردنی ھەڵمەتی بانگەشە بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری ھەولێر دەستیکرد بە ھەڵمەتی بانگەشە بۆ کاندیدەکانیان.