Heman Hussein Yaseen Yaseen
13 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2019
هەولێر - AA
سەرۆکی گشتیی پارتی گەلی کۆماری (جەھەپە)، کەمال کڵچدارئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی ھەڵبژاردنیان بە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدا و پیرۆزبایی لێکرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
بەپێی هەواڵێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، کڵچدارئۆغڵو وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بە سەرکەوتنی ھەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، ھیوای خواستووە لە سەردانی داھاتوویدا بۆ تورکیا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵیان کۆببێتەوە.
لای خۆیەوە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی پەیوەندیی تەلەفۆنی و پیرۆزبایی کەمال کڵچدارئۆغڵوی کرد و داکۆکی لە پەیوەندیی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا کردەوە، ھەروەھا راگەیاند کە خۆشحاڵ دەبێت لە سەردانی داھاتوویدا بۆ تورکیا چاوی پێیان بکەوێت.