Hawkar Yaseen
31 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2020
هەولێر AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى ئەمڕۆ ٣٠ی ئاب لە بارەگای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر، فه‌رمانى هه‌رێمیی بۆ دامه‌زراندنى جه‌بار مسته‌فا ره‌سول لە پۆستی سه‌رۆكى ده‌زگاى گشتيى كاروبارى مين له هه‌رێمى كوردستان واژوو كرد و لەدوای ئەو فەرمانەیش سەرۆکی نوێی دەزگاکە دەستبەکاربوو.
بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە مەراسیمی واژووکردنی فەرمانەکەیدا رایگەیاندووە "كاری دەزگای گشتیی کاروباری مین گرنگ و نيشتمانییە و هيواى خواستووە داموده‌زگاكانى حكوومه‌ت و هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان و رێكخراو و ئاژانسه بيانييه‌كانى ئه‌و بواره هاوكاريى ده‌زگاكه بكه‌ن، هه‌موو پشتگيرى و هاوكارييه‌كى خۆى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيشى بۆ دووپات كردووەتەوە".