Heman Hussein Yaseen
30 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2020
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٤٠ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ١٧حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەمەیش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە، ٢٨ ھەزار و ١٦١ و گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتە ھەزار و ٤٩ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و ٧١ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ھەزار و ٣٣٣ لە ھەولێر، ٦٦٧ لە سلێمانی، دوو ھەزار و ٩٢ لە دھۆک و ١٣٩ لە گەرمیان و ٣٠ لە ھەڵەبجە بووە کە دەرئەنجام، ٥٤٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:
- پارێزگای ھەولێر، ١٣٨ حاڵەتی تووشبوون و ١٤ حاڵەتی گیانلەدەستدان.
- شاری سلێمانی، ١١٥ حاڵەتی تووشبوون و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان.
- ئیدارەی گەرمیان، ٣٢ حاڵەتی تووشبوون.
- پارێزگای دھۆک، ٢٤١ حاڵەتی تووشبوون، دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان.
- پارێزگای ھەڵەبجە، ١٤ حاڵەتی تووشبوون.
ئاماژە بەوەیش دراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٩٣ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ٢١٧ لە ھەولێر، ١٨ لە سلێمانی، ٤٢ ئیدارەی گەرمیان و ١٦ لە ھەڵەبجە بووە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەیش کردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٣٠٨ ھەزار و ٦٣٩ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ١٢٣ ھەزار و ٨٩٧ لە ھەولێر، ٨٧ ھەزار و ٦٢ لە سلێمانی، ٩٤ ھەزار و ٨٣٨ لە دھۆک و دوو ھەزار و ٨٤٢ لە ھەڵەبجە بووە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە کۆی ٢١ ھەزار و ٨٧١ ھاووڵاتیی کەرەنتینکراو، ٢١ ھەزار و ٨٣٠ ھاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھیچ ھاووڵاتییەکی نوێ کەرەنتین نەکراوە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە، ٢٨ ھەزار و ١٦١ کەس کە ١١ ھەزار و ٦٣١ لە ھەولێر، ١١ ھەزار و ٧٧١ لە سلێمانی، سێ ھەزار و ٨٩٤ لە دھۆک و ٨٦٥ لە ھەڵەبجە بووە، لەنێویاندا ھەزار و ٤٩ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ٣٣٩ لە ھەولێر، ٥٨٧ لە سلێمانی، ٤٦ لە دھۆک و ١٧ حاڵەت لە ھەڵەبجە بووە.