Ali Cevad
31 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2020
بەغدا ــ AA
بە مووشەکی کاتیوشا هێرش کرایە سەر نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە دوو مووشەکی کاتیوشا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کەوتوونەتەخوارەوە.
لە کاتێکدا باس لەوە دەکرێت کە هێرشەکە زیانی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە، لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە دەستی پێ کردووە.
تا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ.