سياسەت

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئاماژەی بە پشتگیریی سەرکردایەتیی سیاسیی ھەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی کرد بۆ پرۆگرامی حکوومەتی سەرۆکوەزیرانی عێراق،عادل عەبدولمەھدی.

Dlshad Saifaalddin Ahmed  | 22.10.2019 - نوێکردنەوە : 23.10.2019
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

As Sulaymaniyah
ھەولێر ـ AA

بەگوێرەی ھەواڵێکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ، لە کۆبوونەوەیەکدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، جۆن وێلیکس باسیان لە بارودۆخی ئێستای عێراق، دوا پێشھات و بەرەوپێشچوونەکانی پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان کرد.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بە پشتگیریی سەرکردایەتیی سیاسیی ھەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق کرد بۆ پرۆگرامی حکوومەتی سەرۆکوەزیرانی عێراق،عادل عەبدولمەھدی بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کێشەکان.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە ھەولێر بەڕێوەچوو ، وێليکس کە بەمەبەستی ماڵئاوایی کردن و کۆتاییھاتنی ئەرکە فەرمییەکانی لە عێراق سەردانی نێچیرڤان بارزانی کردبوو، سەرۆکی ھەرێم کار و چالاکییەکانی لە ڕابردوودا بەرز نرخاند و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێکردنی ڕەوشی ئێستای ناوچەکە بەگشتی و دوا پێشھاتەکانی دۆخی سووریا بەتایبەتی، لایەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın