Fakhradin Ibrahim Mohammad
20 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2020
هه‌ولێر - AA
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆزی له خێزانى سه‌ربه‌رزى شههيدانى كوردستان و ته‌واوى گه‌لى كورد كرد.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و گه‌ل و ميللهتانه كردووه كه جه‌ژنى نه‌ورۆز ده‌گێڕن.
له سه‌ره‌تای په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه: "له‌م بۆنه‌يه‌دا ده‌مه‌وێ به‌تايبه‌تى پيرۆزباييى جه‌ژنى نه‌ورۆز و سوپاس و ده‌ستخۆشى له ته‌واوى تيمه پزيشكى و ته‌ندروستييه‌كان و پۆليس و ئاسايش و زێره‌ڤانى و پێشمه‌رگه و كارمه‌ندانى فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورييه‌كان و هه‌موو ئه‌و لايه‌نه پهيوهندارانه بكه‌م كه له ڕيزى پێشه‌وه‌دا به‌ره‌نگارى په‌تاى كۆرۆنا و مه‌ترسييه‌كانى بوونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى گيانى هاووڵاتييان بپارێزن. ئه‌وان بۆ پاراستن و ڕزگاركردنى ئێمه له‌سه‌ر كارن و ئێمه‌ش بۆ هاوكاريى هه‌مووان، ده‌بێ له ماڵ بمێنينه‌وه".
نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ له دۆخێكى سه‌ختدا دێته‌وه كه هه‌رێمى كوردستانيش وه‌ك زۆربه‌ى وڵاتانى جيهان ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسييه‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، "له‌م دۆخه‌دا ده‌بێ هه‌موومان پابه‌ندى ڕێنماييه‌كانى ڕێكخراوى ته‌ندروستيى جيهانى و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بين.
نه‌ورۆز جه‌ژن و هێماى سه‌ركه‌وتنه و ده‌بێ وه‌ك هه‌ميشه هێز و وره‌مان بداتێ. به پابه‌ندى و هاوكاريى هاووڵاتييان له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان، ئه‌م سهختييهش تێده‌په‌ڕێنين و سه‌رده‌كه‌وين. له كۆنه‌وه گه‌لى كورد و كوردستانييان به گه‌شت و سه‌يران و كردنه‌وه‌ى ئاگرى نه‌ورۆز ڕاهاتوون، به‌ڵام بۆ ئه‌م ساڵ و له‌به‌ر ئه‌م دۆخه، با هه‌موومان پابه‌ند بين و له ماڵ بمێنينه‌وه. با به داگيرساندنى مۆمێك له ماڵ ئاگرى نه‌ورۆز بكه‌ينه‌وه و هيواى سه‌ركه‌وتن و تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه بخوازين، گه‌شت و سه‌يران، بۆ دواى تێپه‌ڕاندنى سهختييهكان بن".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی راده‌گه‌یه‌نێت: "چ بۆ ئه‌و دۆخه‌ى به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا و لێكه‌وته ههمهلايهنهكانييهوه هاتووه و دێته ئاراوه، چ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخ و پێشهاته سياسييه‌كانى عێراقيش بێت، هه‌رێمى كوردستان ده‌بێ تهبايى و يهكڕيزى و كارى پێكهوهيى و ئه‌وپه‌ڕى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان لايه‌نه سياسييه‌كاندا بپارێزێت. هه‌مووان به گيانێكى به‌رپرسانه‌ى نيشتمانييانه و له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى هه‌رێمى كوردستان بجووڵێنه‌وه، ئێمه‌ش له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر كاركردن بۆ ئه‌م ئامانجه به‌رده‌وام ده‌بين".
له په‌یامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له دۆخی عێراق و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی له‌م وڵاته كردووه و ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر ئاستى عێراقيش دووپاتى دهكهينهوه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه هاوكار ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه و قه‌يرانه‌كانى وڵات و دروستكردنى سه‌قامگيرى و سازانێكى سياسى له عێراق، پشتگيريش له حكوومه‌تێك ده‌كات كه داوا و مافه ڕه‌واكانى گه‌ل و پێكهاته‌كانى عێراق ده‌سته‌به‌ر بكات و تايبه‌تمه‌ندى و مافه دهستوورييهكانى هه‌رێمى كوردستانيش بپارێزێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باس له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئاستی جیهانیدا ده‌كات و به مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ته‌ندروستی و ئابووری بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤه‌كان ناوی هێناوه و ده‌ڵێت، "تێپەڕاندنی پێویستی بە لێكگەیشتن و هاوكارى و ههماههنگییەكی گەورەی جیهانییە، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە ڕێكخراوە نێودەوڵەتی و ناوچەییەكان هەرچی زووە ڕۆڵی خۆیان لەپێناو كەمكردنەوەی زیانەكانيدا بگێڕن، هه‌رێمى كوردستانيش هاوكار ده‌بێت".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی داوا ده‌كات كه "خواى مه‌زن كوردستان و كوردستانييان و ته‌واوى گه‌لانى جيهان بپارێزێت. جه‌ژنى نه‌ورۆز له هه‌مووتان پيرۆز بێت، هيوادارم جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوو له كه‌ش و دۆخێكى باشتردا بكه‌ينه‌وه".