Sarmand Hameed
13 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2022
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، به نیگه‌رانییه‌وه له دوا پێشهاته سیاسییه‌کانی عیراق ده‌ڕوانن و داوای لە سەرجەم لایه‌نه کوردستانییه‌کان کرد یه‌کڕیز و ته‌با و یه‌کگرتوو بن.
نێچیرڤان بارزانی لە تویتێکدا لەبارەی کشانەوەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی رەوتی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نووسیوویەتی: "به نیگه‌رانییه‌وه له دوا پێشهاته سیاسییه‌کانی عێراق ده‌ڕوانین. هیوادارین هیچ ئاڵۆزی و پشێوییه‌ک نه‌یه‌ته ئاراوه و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو عیراقییه‌کان بکات".
نێچیرڤان بارزانی داوای لە سەرجەم لایه‌نه سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە یه‌کڕیز و ته‌با و یه‌کگرتوو بن.
دوێنێ یەکشەممە ئەندامانی فراکسیۆنی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر داوای سەرۆکی رەوتەکەیان موقتەدا سەدر دەستیان لەکار کێشایەوە.