سياسەت

مەسرور بارزانى لە نامەيەكدا داواى لە كازمى كردووە يەك مليار دۆلار بۆ هەرێم بنێرێت

سەرۆكى حكوومەتى هەرێمى كوردستان، مەسرور بارزانى داواى لە سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمى كردووە، فەرمان بداتە وەزارەتى دارايى عێراق بۆ خەرجكردنى بڕى یەک مليار دۆلار لە بەرامبەر مافە داراييەكانى هەرێم بۆ چوار مانگى رابردوو.

03.12.2020 - نوێکردنەوە : 05.12.2020
مەسرور بارزانى لە نامەيەكدا داواى لە كازمى كردووە يەك مليار دۆلار بۆ هەرێم بنێرێت

Arbil

بەغدا - AA

سەرۆكى حكوومەتى هەرێمى كوردستان، مەسرور بارزانى داواى لە سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمى كردووە، فەرمان بداتە وەزارەتى دارايى عێراق بۆ خەرجكردنى بڕى یەک مليار دۆلار لە بەرامبەر مافە داراييەكانى هەرێم بۆ چوار مانگى رابردوو.

مەسرور بارزانی لە نامەکەیدا بۆ مستەفا کازمی کە کۆپییەکی بەدەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، تێدا رێککەوتنی ١٥ی ئابی نێوان حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی ناوەندی وەبیرھێناوەتەوە کە باس لە رێککەوتنی ھەردوولا دەکات لەسەر پاکتاوکردنی کێشە داراییەکانی نێوانیان.

لە نامەكەى مەسرور بارزانيدا هاتووە، "لە رێككەوتنەكەدا بڕيار لەسەر ئەوە دراوە كە وەزارەتى دارايى حكوومەتى فيدڕالى مانگانە بڕى ٣٢٠ مليار دينار بۆ دابينكردنى چەند خەرجييەكى هەرێم بنێرێت".

هەروەها، نامەكەى بارزانى ئاماژە بەوە دەكات كە ئەم بڕە پارەيە لەسەر بنەماى هاوكێشەيەكى ژمێرياریى دانراوە لەسەر مەزەندەكردنى حكوومەتى ناوەند بۆ داهاتە نەوتييەكان لە بەرامبەر بەرهەمى نەوتى هەرێم و داهاتەكانى ديكەدا.

لە نامەكدا زیاتر هاتووە، "سەرەڕاى ئەم رێككەوتنە بەڵام حكوومەتى هەرێم هيچ بڕە پارەيەكى لە مانگەكانى ئايار، حوزەيران، تەمووز ز تشرينى يەكەمى ساڵى ٢٠٢٠ى وەرنەگرتووە. جگە لەوە ماف و مووچەى وەزارەتى پێشمەرگەشى وەرنەگرتووە سەرەڕاى ئەوەى لەسەر وەزارەتى بەرگريى عێراق دايە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın