Hawkar Yaseen
04 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2020
هەولێر - AA
شاندێکی تەکنیکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێم ئاواتی شێخ جەناب و ئەندامێتی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا خالید شوانی و سهرۆكی فهرمانگهی ههماههنگی و بهدواداچوون عهبدولحهكیم خهسرهو لە بەغدان و ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو کۆبوونەوەکانی شاندەکە دەربارەی تەواوکردنی رێککەوتنەكە لەسەر بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق و جێگیرکردنی پشکی کوردە لە پرۆژە یاساکەدا کە بڕیارە بەم زووانە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بە کۆبوونەوەکانی بکات لەسەر پرۆژەیاساکە.
بڕیاریشە لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق دەربارەی ناردنی ٣٢٠ ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە و جارێکی دیکە داوای ئەو بەشە بودجەیەی هەرێمی کوردستان بکەن.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو دوای ئەم شاندە، شاندێکی دیکەی باڵای هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا کە ئەمەیان قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران سەرۆکایەتی دەکات و گفتوگۆکانی ئەم شاندەیان دەربارەی رێککەوتنێکی گشتگیر و یەکجارییە لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراقدا کە پێشتریش چەند جارێک ئەم شاندە چوونەتە بەغدا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ حکوومەتی عێراق کردووە.
بەپێی رێککەوتنێکی کاتیش کە ئەم شاندە لەگەڵ حکوومەتی عێراق کردبوویان دەبوو تا کۆتایی ئەمساڵ بەغدا هەموو مانگێک ٣٢٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.