Şıvan Sıddık
24 ئەیلوول 2015•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2015
هه‌ولێر
له شاری هه‌ولێر ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان و به‌رپرسانی حكوومی و حزبی بۆ نوێژنی جه‌ژن روویان له مزگه‌وته‌كان كرد.
مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات له هه‌ولێر یه‌كێكه له مزگه‌وته به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌و شاره و بۆنه و مه‌راسیمی ئایینی تێدا ساز ده‌كرێت.
له جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵ، ژماره‌یه‌كی زۆر له پیاوان و ژنان و گه‌نجان هه‌روه‌ها به‌رپرسانی حزبی و حكوومیش له نێویاندا پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی و به‌رپرسی لقی دووی پ.د.ك عه‌لی حوسێن به‌شداریان كرد.
گوتارخوێن و پێشنوێژی مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات له شاری هه‌ولێر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد له گوتاری جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵ باسی له ره‌وشی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه به‌تایبه‌تیش وڵاتانی ئیسلامی كرد.
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا به‌شیر خه‌لیل رایگه‌یاند: "بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه ده‌خوازێت هه‌موولایه‌نه‌كان به بهرپرسیاریهتییەوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی كه ئێستا بووه‌ته یه‌كێك له قه‌یرانه كاریگه‌ره‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان".
به‌شیر خه‌لیل گوتیشی: "هیوا خوازین لایه‌نه‌كان له ئاینده‌یه‌كی نزیك بگه‌ن به‌سازانی نیشتمانی چونكه هه‌لومه‌رجی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه ده‌خوازێت، هه‌موو حزبه‌كان به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكه‌ن".
له به‌شێكی تری گوتاره‌كه‌ی پێشنوێژ و گوتار خوێنی مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات ئاماژه‌ی به شه‌ڕو بارگرژییەکان كرد له عێراق و وڵاتانی تری ئیسلامی.
ئه‌و گوتی: "جاران ته‌نیا وڵاتی فه‌ڵه‌ستین رووبه‌ڕووی شه‌ڕێكی دژوار بوویه‌وه كه‌چی ئێستا زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی تووشی جه‌نگێك بوون، لێی ده‌رچوون ئاسان نیه".
ئه‌و گوتاربێژه‌ی مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات هیوای ئاشتی و ته‌بایی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمان و وڵاتانی دونیا خواست به‌پێویستیشی زانی رۆڵی پێشمه‌رگه و هێزه ئاسایش پارێزه‌كان له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی "تیرۆر" و دابینكردنی ئاسایش بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌رز بنرخێنرێت.
هاووڵاتییانی كوردستان، هاوشێوه‌ی وڵاتانی تری ئیسلامی ئه‌وانه‌ی كه ده‌چنه مزگه‌وت له رۆژانی جه‌ژن سبه‌ینانی جه‌ژن زوو روو له مزگه‌وته‌كان ده‌كه‌ن بۆ نوێژی جه‌ژن و پاشان له ژوور و ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان جه‌ژنه پیرۆزه و گه‌ردن ئازادی له یه‌كتری ده‌كه‌ن.
ئه‌مساڵیش هاوشێوه‌ی ساڵان، ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوانی هه‌ولێر روویان له مزگه‌وته‌كان كرد به‌شی زۆری گوتاری مامۆستایانی ئایینی تایبه‌ت بوو به پرسی پێكه‌وەژیان و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌تایبه‌تی "داعش" كه هه‌رێمی كوردستان زیاتر له ساڵێكه له شه‌ڕدایه له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه.
داواكردن له لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌سازان له گوتاری به‌شێك له مامۆستایانی ئایینی له جه‌ژنی قوربان باس كرا.