Şıvan Sıddık
01 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2015
زیادبوونی رێژه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان، روو ده‌كه‌نه وڵاتانی ئه‌ورووپا له رێگاكان و هه‌ندێ وڵاتی ئه‌ورووپی چاره‌نووسیان دیار نامێنێت و وای كردووه كه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ به‌دواداچوونی دۆسیەکانیان پێك بهێنرێت.
لیژنه‌كه پێكهاتووه له نوێنه‌ری فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی، نوێنه‌ری كۆچ و كۆچبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌ورووپا و مافی مرۆڤ و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی ره‌وه‌ندی كوردی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شادان عه‌بدولكه‌ریم رایگه‌یاند: "ئه‌م پرۆژه‌یه به به‌شداری كۆچ و كۆچبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێم و ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی و رێكخراوی كورده‌كان له یۆنان به‌شدارن پرۆژه‌یه‌كی گشتگیره، ئه‌م پرۆژه‌یه هی ئێستا نییه تایبه‌ته به دیارنه‌مانی چاره‌نووسی ئه‌و هاوڵاتییه كوردانه‌ی دیار نین، یاخود مردوون و یان له بهندیخانهكاندان، ئێمه‌ش وه‌كو هه‌ر وڵاتێكی تر به‌دواداچوون بۆ هاووڵاتییانی خۆمان ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییانەی كورد ماوه‌یه‌كی زۆره له زیندانه‌كاندان، كه‌سوكاریان سۆراخیان ده‌كه‌ن، نازانن ماون یان نه‌ماون، به‌داخه‌وه زۆرێك له‌وانه به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی خراپ، تووشی نه‌خۆشی بوون.
نوێنه‌ری ره‌وه‌ندی كورد له فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له قۆناغی ئێستا ده‌مانه‌وێ ته‌رمی ئه‌و قوربانیانه بهێنینه‌وه كه له‌ماوه‌كانی رابردوودا له وڵاتی نه‌مسا له ئوتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر خنكاون. به‌داخه‌وه 71 كه‌سن نزیكه‌ی 19 كه‌سیان كوردن، هەتا ئێستا ته‌رمی چواریان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، هه‌ندێ ته‌رمیش هی ساڵانی رابردوون.
له‌لایه‌كی ترەوە سكرتێری فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی، ده‌شتی جه‌ماڵ رایگه‌یاند "له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئێمه بۆ داكۆکیكردن له مافی مرۆڤ و په‌نابه‌ران، هه‌وڵه‌كانمان چڕ كردووه‌ته‌وه له دژی پێشلێكردنی مافی په‌نابه‌ران، هه‌تا ئه‌و هه‌وڵه نهژادپهرهستییهی كه هه‌بووه، ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ ئەوه‌یه لێره‌وه خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه به‌دواداچوون بۆ دۆسیەی ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه دیار نین، گیان له ده‌ست داوه یاخود به‌ندكراون. داواش له‌و بنەماڵانە ده‌كه‌ین كه منداڵ یان كهوسوكاریان دیار نییه و په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن".
ده‌شتی جه‌ماڵ باسی له‌وه‌شكرد ته‌رمی كه‌سانێكی زۆری كورد له بۆترووم و ئیتاڵیا نێژراون به‌هۆی بێده‌سه‌ڵاتی و نه‌بوونی ئیمكانی باش كهوسكاریان نه‌یان توانیوه بیان هێننه‌وه. ئێستاش ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمانه بهێنرێته‌وه، به‌رپرسیارێتی سه‌ره‌كیشی له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
سه‌ره‌ڕای خراپی ره‌وشی كۆچبه‌ران، له رۆژئاوا كه‌چی هەتا ئێستاش هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كۆچ ده‌كه‌ن، ئاماره‌كان ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه كۆچی هاووڵاتییانی هه‌رێم زیاتر بووه.
سكرتێری فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی، ده‌شتی جه‌ماڵ ده‌ڵێت: "به‌پێی بهدواواچوونی فیدراسیۆنی ئێمه له توركیا و وڵاتانی تری ئه‌ورووپا له ماوه‌ی چوار مانگی رابردووی ئه‌مساڵ زیاتر له 25 هه‌زار كه‌س هه‌رێمی كوردستانیان به‌جێ هێشتووه. به‌شێكیان خێزانن، به‌شێكیان له وڵاتانی ئه‌ورووپای شه‌رقی ده‌ستگیر كراون و به‌شێكی تریشیان ته‌نیا مامۆستان كه زیاتر له 820 مامۆستان هی سنووری سلیمانی و دهۆك هه‌روه‌ها له كه‌ركووكیش له نزیكه‌ی 400 مامۆستا رۆیشتوون، له سنووری دهۆك و زاخۆش ئاماری جۆراوجۆر هه‌یه".
قسه‌كانی نوێنه‌ری كۆچ و كۆچبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و سكرتێری فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هات، سه‌ر له به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه له هوتێل چوارچرای شاری هه‌ولێر ئه‌نجامیان دا.