باڵيۆزى ئەمريكا لە بەغدا: "كەمكردنەوەى كارمەندەكانمان كاريگەرى لەسەر كارەكانمان نابێت"
باليۆزى ئەمريكا لە بەغدا، ماتيۆ تويلەر دەنگۆكانى كەمكردنەوەى ژمارەى ديپلۆماتەكانى باڵيۆزخانەكەى بە شێوەيەكى كاتى پشتڕاستكردەوە و رايگەياند كە ئەمە كاريگەرى لەسەر كارەكانيان نابێت و لە ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن.
Baghdad
بەغدا - AA

باڵيۆز تويلەر، پەيامێكى ڤيديۆيى دەربارەى دەنگۆكانى كەمكردنەوەى ژمارەى كارمەندانى باڵيۆزخانەكەيان بەهۆى بەرزبوونەوەى گرژييەكان لەگەڵ ئێران بڵاوكردەوە.
تويلەر لە پەيامەكەيدا گوتى: "چەند هاوڕێیەکی عێراقى، پەيوەندييان پێوەكردم دەربارەى دەنگۆكانى كەمكردنەوە و كشانەوەى كارمەندانى باڵيۆزخانەى ئەمريكا لە عێراق. پێم گوتن كە باڵيۆزخانە بەردەوامى بە كارە ئاساييەكانى خۆى دەدات. ئەمەش، بە پاڵپشتى ديپلۆماتە ئەمريكييەكان و راوێژكارە سەربازييە ئەمريكييەكان كە مەشق بە سوپاى عێراق دەكەن بەردەوامى پێدەدەم".
تويلەر، ئاماژەى بەوەش كرد كە خاوەنى پەيوەندييەكى گرنگن لەگەڵ عێراق و گوتى: "كەمكردنەوەى كارمەندەكانمان، كاريگەرى لەسەر كارەكانمان لێرەدا نابێت".