پەیوەندی تەلەفۆنیی ئاکار و شۆیگو
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: ''لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنییدا وەزیری بەرگریی تورکیا و وەزیری بەرگریی رووسیا، بیروڕایان ئاڵوگۆڕکرد لەبارەی رێککەوتنی ئاگربەست لە قەرەباغ و قۆناغی داهاتوو و دوایین پێشهاتەکانی رەوشی سووریا''.
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ وەزیری بەرگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو ئەنجامدا.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ئاکار و شۆیگو پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ ''لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەدا، بیروڕا ئاڵوگۆڕکراوە لەبارەی رێککەوتنی ئاگربەست لە قەرەباغ و قۆناغی داهاتوو و دوایین پێشهاتەکانی رەوشی سووریا''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن