,Zana Natık Kerem
11 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2020
ئیستانبوڵ ــ AA
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکوەزیرانی بەحرێن، خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی بەحرێن بڵاویکردەوە، دیوانی شاھانەی بەحرێن رایگەیاندووە کە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکوەزیران خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە لە نەخۆشخانەی مایۆ کلینیک لە ئەمریکا کۆچی دوایی کردووە.
دیوانی شاھانەی بەحرێن ئاماژەی بەوەیشداوە کە دوای ھێنانەوەی تەرمی خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە بۆ بەحرێن لە رێورەسمێکدا، بەخاک دەسپێردرێت.
راشیگەیاندووە کە بۆ کۆچی دوایی خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە، بڕیاردراوە لە سبەی پێنجشەممەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ لە سەرتاسەری بەحرێن ماتەمینی گشتیی بێت.
خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە لە ساڵی ١٩٧١وە سەرۆکوەزیرانی بەحرێن بوو.