Sangar Hamad Azeez
23 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2016
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو: ''سیاسەتمەداری ئەوتۆ هەن کە داوای دەنگیان لە گەل کردووە بۆ ئەوەی خزمەتی تورکیای پێبکەن، بەڵام لەدوای هەڵبژاردنەکانەوە چوونەتە نێو خولگەی رێکخراوی تیرۆریستییەوە. سیاسەتمەداری ئەوەندە دۆڕاومان هەیە کە بەبیانووی نەورۆزەوە لەبەردەم پۆستەری سەرۆکی رێکخراوەکەدا، لەبەر وێنەی کڵاشینکۆفدا گوتار پێشکەش دەکات. سەردانی خێوەتی ماتەمی تیرۆریستان دەکەن و کەسانێک هەن کە لەسەر کورسی پەرلەمانەوە بێ ئەوەی سنووری خۆیان بزانن هەڕەشە لەم گەلە دەکەن. بەڵام ئێمە دەزانین چۆن سنووری هەڵسوکەوتەکانیان پێ نیشان دەدەین''.
لە میانی گوتارێكی لە كۆبوونەوەی سەرۆكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە بارەگای ئاك پارتی، سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو گوتی: "توركیا لە لایەن كەسانێكەوە پەلامار دەدرێت كە ئایدۆلۆجیا و ئامانجیان نییە و كاری هاوبەش لەگەڵ رێكخراوی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن. ئەوانەی كە چوونەتە ژێر باڵی ھێزەكانی دیكە، ئەوانەی كە باوەڕ ناكەن ئێمە سەربەخۆین، ئەوانەی توندوتیژی و نەفرەت بەرھەم دەھێنن و خەندەق ھەڵدەكەنن ناتوانن چۆك بە توركیا دابنێن".
ئەحمەد داودئۆغڵو گوتی: ''سیاسەتمەداری ئەوتۆ هەن كە داوای دەنگیان لە گەل كردووە بۆ ئەوەی خزمەتی توركیای پێبكەن، بەڵام لەدوای هەڵبژاردنەكانەوە چوونەتە نێو خولگەی رێكخراوی تیرۆریستییەوە. سیاسەتمەداری ئەوەندە دۆڕاومان هەیە كە بەبیانووی نەورۆزەوە لەبەردەم پۆستەری سەرۆكی رێكخراوەكەدا، لەبەر وێنەی كڵاشینكۆفدا گوتار پێشكەش دەكات. سەردانی خێوەتی ماتەمی تیرۆریستان دەكەن و كەسانێك هەن كە لەسەر كورسی پەرلەمانەوە بێ ئەوەی سنووری خۆیان بزانن هەڕەشە لەم گەلە دەكەن. بەڵام ئێمە دەزانین چۆن سنووری هەڵسوكەوتەكانیان پێ نیشان دەدەین''.
سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو تیشكی خستە سەر بابەتی پارێزبەندی و گوتی: "هەدەپە و جەهەپە وایان بیر دەكردەوە كەوا ئاك پارتی دەست بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی تەواوی پەلەمانتارەكان نابات و بەم شێوەیەش دەتوانن پارێزگاری لەو پەرلەمانتارانە بكەن كە پاڵپشتی تیرۆر دەكەن. یاخود هەدەپە وای بیر دەكردەوە بە بانگەشەكردنی لابردنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارەكانمان بابەتەكە بلۆك دەكات لە پەرلەمان وەك یاسای ئاسایشی نێوخۆی ساڵی رابردوو و بەم شێوەیەش رێگە نادەن چاكسازییەكانمان ئەنجام بدەین. هەروەها خۆشیان بە بەشخوراو نیشان دەدا. بەڵام ئێمە تەواوی یارییەكانی ئەوانمان ئاشكرا كرد. ئەوان دەیانویست وەك یاری شەترەنج بە بچووكەكان یاری بكەین بەڵام ئێمە بە 'شا' یاریمان كرد و كش مات بوون".
لە بارەی پارێزبەندی یاسایی پەرلەمانتاران داودئۆغڵو و گوتی: ''داوامان كردووە هەموو ئەو دۆسیانەی كە ئاراستەی پەرلەمان كراون تاوتوێ بكرێن. بەو شێوەیەش ئەوەمان نیشان دا كە یەكەم: ئاك پارتی هیچ دۆسیەیەكی نییە كە لێی بترسێت یان سڵی لێبكاتەوە، ئەگەر هەشی بێت ئەوا دەزانێت چۆن بەرەوڕووی دەوەستێتەوە. دووەم: هەدەپە هیچ كاتێك و بەهیچ شێوەیەك ناتوانێت پەنا بۆ ئەدەبیاتی ستەملێكراویی بەرێت، ئەوان ستەملێكراو نین، ئەوان ستەمكارن، ئەوانە ئەو ناپاكانەن كە هاوبەشی لەگەڵ پیاوكوژەكاندا دەكەن''.
سەرۆكوەزیرانی توركیا دڵگرانی خۆی نیشان دا بۆ تەقینوەكانی دوێنێ برۆكسل و گوتی: "لە جیهانی ئێمەدا. لە سیستەمی ئێمەدا دوو ستاندارد بوونی نییە. بۆ ئێمە هیچ جیاوازییەك نییە لە نێوان قوربانیانی تەقینەوەكەی كزڵای لە ئەنقەرە لەگەڵ تەقینەوەكانی برۆكسل، ئێمە جیاوازی ناكەین لە نێوان موسوڵمان و مەسیحییەكان. گیانی هاووڵاتییانی بەلجیكاش بە هەمان شێوەی هاووڵاتییانی خۆمان بە نرخە".
داودئۆغڵو گوتی : ''بۆ ئەوەی ئەورووپا بتوانێت ئاسایشی ناوچەكە بپارێزێت، جگە لە توركیا هاوكار و هاوبەشێكی دیكەی نییە. پێویستە ئەم راستییە بەباشی ببین و بەو پێیە هەنگاو هەڵبێنن. دوای ئەو رووداوە دڵتەزێنە دەبێت هەموومان وانەمان وەرگرتبێت، نابێت جیاوازی بكرێت گوایە ئەوە تیرۆریستی منە و ئەمەش تیرۆریستی تۆیە. خەریكە هەموومان ببینین كە ئەوانەی لەبەر بەرژەوەندییەكی كاتی ماوەیەكی دورو درێژ باجی ئەو كاتە كەمەیان دەدەنەوە".
سەرۆكوەزیرانی توركیا جەختی كردەوە لە گرنگی چارەسەركردنی قەیرانی سووریا و گوتی: "ماوەی پێنج ساڵە رژێمەكەی ئەسەد ستەم لە هاووڵاتییانی دەكات و بە ئاشكرا كاری هاوبەش لەگەڵ تیرۆریستیان ئەنجام دەدات، سەرئەنجام ئەو قەیرانە مرۆییەی ئەمڕۆی ئەورووپای لێكەوتۆتەوە. دوێنێ دەیانتوانی بەرامبەر بە تراجیدیاكان خۆیان بێ دەنگ و بێ هەست بكەن. بەڵام ئەمڕۆ ئەو تراجیدیایە لە دەرگای خۆیانی دا. زۆر پێویستە ئەورووپا بابەتی قەیرانی سووریا بە جدی وەرگرێت".