Abdullah Shukur
23 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2016
لە ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانی سوپای توركیادا، بنكەكانی پەكەكە لە ناوچەی خواكورك لە باكووری عێراق و دەشتاییەكانی شارۆچكەی شەمزینانی سەربە پارێزگای ھەكاری بۆردومان كران.
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لە سەرچاوەكانی ئاسایش بەدەست ئاژانسی ئانادۆڵو كەوتووە، سەعات ٢:١٥-٢:٣٠ی پاش نیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە، لە ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانی توركیا بنكەكانی پەكەكە لە دەشتاییەكانی شارۆچكەی شەمزینانی سەربە پارێزگای ھەكاری بۆردومان كران.
هاوکات فڕۆكە جەنگییەكان لە جۆری ئێف ١٦ و ئێف ٤-٢٠٢٠ی سوپای توركیا بنكەكانی داعشیان لە ناوچەی خواكورك لە باكووری عێراق بۆردومان كرد.