Muhammet Ali Kemal
23 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2016
لەپاڵ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بازرگانییەكاندا لەنێوان توركیا و ئێراندا پەیوەندییە هونەری و كولتوورییەكانیش گەشەیان كردووە و لەچوارچێوەی رێككەوتنی بەرهەمهێنانی فیلمی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵاتدا، كاری وێنەگرتن و مۆنتاژی فیلمی ''سبەی ناوێكی دیكەی هەیە'' تەواوبووە كە لە نووسینی دەرهێنەر مستەفا دەلازییە و سیناریۆكەی لەلایەن دەرهێنەری ئێرانی موحەرەم زەینەلزادەوە بۆ ئامادەكراوە.
یەكەمین فیلمی سینەمایی كە بە هاوبەشی لەنێوان توركیا و ئێراندا بەرهەمهێنراوە و ناوی ''سبەی ناوێكی دیكەی هەیە''یە، لەمانگی ئایاری داهاتوودا لە سینەماكان نیشان دەدرێت.
لەپاڵ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بازرگانییەكاندا لەنێوان توركیا و ئێراندا پەیوەندییە هونەری و كولتوورییەكانیش گەشەیان كردووە و لەچوارچێوەی رێككەوتنی بەرهەمهێنانی فیلمی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵاتدا، كاری وێنەگرتن و مۆنتاژی فیلمی ''سبەی ناوێكی دیكەی هەیە'' تەواوبووە كە لە نووسینی دەرهێنەر مستەفا دەلازییە و سیناریۆكەی لەلایەن دەرهێنەری ئێرانی موحەرەم زەینەلزادەوە بۆ ئامادەكراوە.
بەشێكی زۆری فیلمەكە لە شارۆچكەی ئەدرەمیتی سەربە پارێزگای وان وێنەی گیراوە و كاری دەرهێنانی لەلایەن هەریەك لە دەلازی و زەینەلزادەوە بۆ ئەنجام دراوە. لە فیلمەكەدا هەریەك لە دەرهێنەری ئێرانی زەینەلزادە، ئەكتەرانی تورك ڤۆڵكان كەسكین، زەلال دەرە، فرات تانش، مەتین كەچەجی و سەڵاحەددین تاشدۆغەن رۆڵیان بینیووە.
كاری وێنەگرتنی فیلمەكە ماوەی دوو مانگی خایاندووە، لە لێدوانێكدا دەرهێنەری فیلمەكە مستەفا دەلازی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "فیلمەكە خاوەنی تایبەتمەندیی یەكەم فیلمی سینەمایی هاوبەشی نێوان توركیا و ئێرانە".
ئاماژەی بەوەشكرد كە بەهۆی جوانی سرووشتەكەیەوەپارێزگای وانیان بۆ وێنەگرتن هەڵبژاردووە و گوتی:
''كاری وێنەگرتنەكەمان بە شێوەیەكی زۆر سەركەوتووانە بەڕێوەچوو. فیلمەكەمان لەگەڵ دەرهێنەری ئێرانی زەینەلزادەدا وێنەگرت. ئەم فیلمە لە ئاست ئەو فیلمانەدایە كە زەینەلزادە رۆڵی سەرەكی تێدا گێڕاون و چوونەتە نێو فیلمە كلاسیكەكانی جیهانەوە بە ناوی ''پاسكیلەوان''. لەو فیلمەدا كە كاری بەرهەمهێنان و دەرهێنان بەتەواوەتی هاوبەشە، زەینەلزادە رۆڵی سەرەكی دەبینێت. كارمەندانی پشت كامێرا زۆربەیان ئێرانی و ئەكتەرەكانیش زۆربەیان توركن''.