Sangar Hamad Azeez
23 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2016
لە چوارچێوەی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی''Istanbul Photo Awards'' کە دووەم جارە ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت، وێنەگر عەبد دۆومانی بووە براوەی پێشبركێکە.
دوای پێشبرکێی وێنەی ساڵ کە خەڵات بەخشرایە ١١ وێنەگر لە ٩ وڵات ، براوەی خەڵاتەکان لە ١٨ بۆ ٢١ی ئەم مانگە لەلایەن داوەرانی نێودەوڵەتییەوە پێشبرکێیەکیان بۆ ساز کرا.
لە پێشبركێیەکەشدا وێنەگری ئاژانسی فرانس پرێس عەبد دۆومانی بە وێنەی منداڵێکی سووری کە لەکاتی گەیشتنی یارییەمەتییە مرۆیەکان گیراوە بووە براوەی پێشبڕکێکە.
لە لایەکی دیکەش سێرگێی پۆنۆمارێڤی وێنەگری'New York Times' بە وێنەگرتنی بابەتی تاک هەواڵی و زنجیرە هەواڵی و وێنەی کوالیتی بەرز لە بارەی پەنابەران بە باشترین وێنەگر هەڵبژێردرا.
بە هەمان شێوە وێنەگر ئایان نیکۆڵ بە باشترین وێنەگری وەرزشی دەست نیشان کرا بەهۆی کارامەیی لە وێنەگرتنی رووداوەکانی وەرزشی.
کۆی گشتیی خەڵاتەکانی کێبڕکێکە بریتییە لە ٥٨ هەزار دۆلار و خاوەنی هەر فۆتۆی یەکەم هەشت هەزار دۆلار و خاوەنی هەر فۆتۆی دووەم سێ هەزار دۆلار و سێیەمەکانیش هەزار و ٥٠٠ سەد دۆلار دەبەنەوە. خاوەنی فۆتۆی ساڵیش هەشت هەزار دۆلار دەباتەوە.
بۆ زانینی ئەنجامەکانی کێبڕکێکانیش دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی فەرمی کێبڕکێکە (http://istanbulphotoawards.com/) یاخود ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو و پلاتفۆرمی فۆتۆی نێودەوڵەتی ئاژانسی ئانادۆڵو ''Anadolu Images' بکەن.