Sangar Hamad Azeez
08 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2016
سەرکۆماری ئێران حەسەن روحانی. بە بۆنەی ئەو سەرکەوتنەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئاشتی بەدەستی هێنا وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی جەواد زەریف-ی خەڵات کرد.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئیرنا، بە بۆنەی ئەو سەرکەوتنەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئاشتی بەدەستی هێنا، سەرکۆماری ئێران حەسەن روحانی خەڵاتی "بەرزترین ئاستی خزمەت کردن"ی بەخشیە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی جەواد زەریف-ی.
جێگای باسە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە پێنج وڵاتی ئەندامی هەمیشەیی پێکدێن لەگەڵ ئەڵمانیا، دوای دوو ساڵ گفتوگۆ لە ١٤ی تەمووزی ساڵی ٢٠١٥ رێککەوتنامەی ئەتۆمیان لەگەڵ ئێران واژۆ کرد.
دواتر لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ئەنجوومەنی ئاسایش بەهۆی پابەند بوونی ئێران بە رێککەوتنامەکە گەمارۆی ئابووری لەسەر ئەو وڵاتە هەڵگرت.