Rewa Mahmut Hasan
09 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2016
وبەهۆی هێرشی ئاسمانی فرۆکە جەنگیەکانی روسیا بۆسەر ئەو گەڕەکانەی حەڵەب کە بەدەست هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوەن ، ١٠ کەسی مەدەنی گیانیان لەدەست داو ٢٠ ی تریش برینداربوون .
بەرپرسێک لە بەرگری مەدەنی حەڵەب ئیبراهیم لەیس لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە فرۆکە جەنگیەکانی رووسیا بۆردومانی گەرەکەکانی ساڵیح ،کەلەسە ،هولوکی سەر بە حەڵەبیان کردووە ، لەئەنجامدا ١٠ کەسی مەدەنی گیانیان لەدەست داوەو ٢٠ ی تریش برینداربوون .
لەیس ئاماژەی بەوەدا کە تیمەکانی بەرگری مەدەنی قوربانیانی ژێر داروپەردووە رووخاوەکانیان هێناوەتە دەر.
ووەزارەتی بەرگری روسیا لە ٣٠ ی ئەیلولدا رایگەیاند کە هێرشي ئاسمانیەکانیان بۆسەر داعش لەناو خاکی سوریا دەست پێکردووە، بەڵام لەو ماوەیەدا فرۆکە جەنگیەکانی رووسیا بەردەوامن لە بۆردومانی حومس ،حەما ،ئیدلیب ، حەڵەب و چەند ناوچەیەکی تری ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی میانڕەوی سووریا ، کە تێیدا چەندین خوێندنگەو نەخۆشخانەو کەمپی تایبەت بە مەدەنیەکانی کردۆتە ئامانج .