Hemın Othman Mohammed
08 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2016
"ویهارا زارما باكت" ئه‌و هاووڵاتیه چینیانه‌ی له وڵاتی ئه‌نده‌نوسیا ده‌ژین، له یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێی چینی‌دا، له كۆنترین په‌رستگای چاكارتادا کە ناوی "ویهارا زارما باكت"یە نزایان كرد.
"ویهارا زارما باكت" به‌پێی رۆژمێری حه‌یوان، له ده‌ستپێكی ساڵی مه‌یموندا له كاته‌كانی به‌ره‌به‌یانه‌وه هاووڵاتییه چینیه‌كان به‌لێشاو روویانكرده په‌رستگای ویهارا زارما باكت ی چاكارتای پایته‌خت.
چینیه ئهندهنوسییهكان، له په‌رستگاكه‌دا مۆم و بخوریان داگیرساند و هاوكاری ئه‌و كه‌سانه‌یان كرد كه له‌به‌رده‌م په‌رستگاكه‌دا كۆببوونه‌وه، هه‌روه‌ها وه‌ك نه‌ریتێك بۆ دووركه‌وتنه‌وه له به‌ڵا و شه‌ڕ باڵنده‌ی نێو قهفهزهكانیان ئازاد كرد.
ئه‌نده‌نوسیا كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 250 ملیۆن كه‌سه، نزیكه‌ی4%یان له چینیه‌كان پێكدێن. ئه‌و نه‌ریته‌ش له كۆندا له‌لایه‌ن ئه‌و چینیانهوه گوازراوه‌ته‌وه كه كۆچیان كردووه بۆ ناوچه‌كه.