Sangar Hamad Azeez
08 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2016
تیمی دەێنڤەر برانکۆس بووە پاڵەوانی پاڵەونییەتی سوپەر بۆڵی تۆپی پێی ئەمریکی.
لە یاری کۆتایی پاڵەوانییەتی سوپەر بۆڵی بۆ تۆپی پێی ئەمریکی کە یاری رەکبیشی پێ دەڵێن تیپی دێنڤەر برانکۆس بە ئەنجامی ٢٤ -١٠ خاڵ لە یانەی کالیفۆرنیا پارتنەری بردەوە.
یارییەکە کە لە یاریگای لیڤایس لە کالیفۆرنیا بەڕێوەچوو، تێیدا لە تەواوی یارییەکە یانەی دێنڤەر برانکۆس باڵا دەستی خۆی نیشان داو توانی بە بەردەوامی لە پێشەوە بێت.
بەم سەرکەوتنەش یانەی برانکۆس بۆ هەشتەم جارە لە مێژووی خۆی دەچێتە یاری کۆتایی و بۆ سێیەم جاریشە پاڵەوانیەتییەکە بەدەست دەهێنێت.