Hemın Othman Mohammed
18 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2016
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.2 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر دوورگه‌ی بوروی ئیندۆنێزیای هه‌ژاند و، به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و 22ی دیكه‌ش بریندار بوون.
گوتەبێژی دامەزراوەی كارەساتەكانی ئیندۆنێزیا سوتۆپۆ پوروۆ نوگرۆهۆ رایگەیاند كە بەهۆی بوومەلەرزەكەوە كەسێك گیانی لەدەستداوە، 22ی دیكەش بریندار بوون كە برینی سیانیان سەختە.
ئاژانسی هەواڵەكانی ئیندۆنێزیا بڵاوی كردەوە كە بەهۆی بوومەلەرزەكەوە مزگەوتێك و زیاتر لە 230 خانوو لە ناوچەكەدا زیانیان بەركەوتووە، سەدان كەسیش لە ناوچەكەوە راگوێزراون.
بوومەلەرزەكە، دوێنێ سەعات 6:22ی خولەكی بەیانی بەكاتی ناوخۆی ئەو وڵاتە، 66 كیلۆمەتر لەدووری دوورگەی بورو-ەوە روویداوە.