Ahmet Dursun,Muhammet Ali Kemal
02 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
له ئاکامی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی به گوڕی ٥.٢ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشەممە شاری سیسخه‌ت سەر بە پارێزگای كۆهگیلویه و بویه‌ر ئه‌حمه‌دی باشووری رۆژئاوای ئێرانی هه‌ژاند، ٧٦ كه‌س برینداربوون.
ته‌له‌ڤیزیۆنی حكوومیی ئێران بڵاویكرده‌وه چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه شاری سیسخه‌ت بووه و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ٧٦ كه‌س برینداربوون كه برینی دوویان سه‌خته.
ئاماژه بهوهشدهكرێت له‌دوای بوومه‌له‌رزه‌كه تیمه‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون و ئەگەری به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی برینداربووانیش له ئارادایه.
كاتژمێر ٠٨:٣٨ به كاتی ناوخۆی ئێران بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٥.٢ شاری سیسخهتى له پارێزگای كۆهگیلویه و بویهرئهحمهدی باشووری رۆژئاوای ئێران هه‌ژاندبوو.