Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
02 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2018
واشنتۆن - AA
هه‌ردوو به‌رپرسی باڵای دامه‌زراوه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له ئه‌مریكا بە ناوەکانی ره‌جه‌ب ئۆزكان و مه‌ولود حیلمی چنار كه ئه‌نجامی پرۆسه‌ی دادگاییكردنیان له توركیا یه‌كلایی بووەته‌وه كه رۆڵیان هه‌بووه له هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی ١٥ی تهمووز، وه‌ڵامی پرسیاری تیمی رۆژنامه‌وانی ئاژانسی ئانادۆڵو-یان نه‌دایه‌وه.
تیمی رۆژنامه‌وانی ئاژانسی ئانادۆڵو گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و دوو به‌رپرسه باڵایه‌ی فه‌تۆی له‌و هۆتێله‌ی واشنتۆن تۆمار كرد كه یه‌كتریان بینی و دواتر ده‌رچوون.
له كاتێكدا چنار كه ساڵانێكی دوور و درێژه كاری رێكخستنی رێكخراوه‌كه له ئه‌مریكا ئه‌نجام ده‌دا و له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ ئۆزكان كه رۆڵێكی به‌رچاو ده‌بینێت له كۆكردنه‌وه‌ی داهات بۆ رێكخراوه‌كه له ئه‌مریكا له باخچه‌ی هۆتێلی Hampton Inn له واشنتۆن قسه‌یان ده‌كرد، كه‌وتنه به‌ر چاوی كامێرای ئاژانسی ئانادۆڵو.
دواتر هه‌ردووكیان چوونه شوێنێكی دیكه و ماوه‌ی دوو كاتژمێر و ٣٠ خولهك له‌وێ مانه‌وه.
گوتی "ده‌چمه سه‌رئاو" و هەڵات
له كاتی ده‌رچوونیان له هۆتێله‌كه چنار و ئۆزكان به بینینی په‌یامنێر و كامێرامانی ئاژانسی ئانادۆڵو په‌شۆكان و كه‌وتنه دڵه‌ڕاوكێ.
ئه‌وه‌ی بووه جێی سه‌رنج له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵودا ئۆزكان به په‌له په‌ل و دڵه‌ڕاوكێوه گوتی "ده‌چمه سه‌رئاو" و هەڵات و ده‌ستبه‌جێ رووی كرده هۆتێلی ئه‌وبه‌ری شه‌قامه‌كه.