Zana Natık Kerem
02 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2018
عێراق ــ AA
دوو سەرچاوەی ئەمنی رایانگەیاند كە دوو تەقینەوە لە پارێزگاكانی كەركووک و دیالە روویاندا و لە ئاكامدا، چوار مەدەنی كوژراون.
لە مبارەیەوە ئەفسەری پۆلیس، نەقیب حەبیب شممەری بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی "بۆمبێكی چێنراو كە بە ئۆتۆمبێلێكی مەدەنی لێكنرابوو لە ناحیەی عوزێم باكووری شاری باقووبە ناوەندی پارێزگای دیالە تەقییەوە".
بە گوتەی حەبیب شممەری لە ئاكامی تەقینەوەكەدا، سێ مەدەنی كوژراون.
لە پێشهاتێکی دیکەی ئەمنییدا لە پارێزگای کەرکووک مەدەنییەک کوژرا.
ئەفسەری پۆلیس، نەقیب حامید عوبێدی لەمبارەیەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند، بۆمبێكی چێنراو لە نزیك گوندی كبیە سەربە قەزای دووبز باكووری رۆژئاوای شاری كەركووك تەقییەوە.
عوبێدی ئاماژەی بەوەدا کە لە ئاكامی تەقینەوەکەدا، مەدەنییەك كوژراوە.