Sayim Harmancı,1 23
02 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2018
هه‌كاری - AA
له هه‌كاری چالاكی "فۆتۆ سافاری" كه له‌لایه‌ن شاره‌وانی چوكورجاوه به‌مه‌به‌ستی ناساندنی شارۆچكه‌كه سازكراوه، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ركه‌وتووه‌كانی سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه، خۆشگوزه‌رانی و ئارامی بۆ شارۆچكه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا چالاكی "فۆتۆ سافاری" كه ماوه‌ی پێنج رۆژ ده‌خایه‌نێت سازكراوه و له كۆتاییدا خه‌ڵات دابه‌شده‌كرێت.
له‌چوارچێوه‌ی "یه‌كه‌مین فۆتۆ سافاری چوكورجادا" نزیكه‌ی ٢٠٠ فۆتۆگرافه‌ر له پارێزگا جۆراوجۆره‌كانی توركیاوه روویان له هه‌كاری كردووه.
فۆتۆگرافه‌ره‌كان له دوو رۆژی یه‌كه‌مدا وێنه‌ی سرووشتی دڵڕفێن، قه‌ڵا، خانووه مێژووییه‌كان، و ئاشهكانیان گرت كه به ئاو كارده‌كه‌ن.
له‌میانی چالاكییه‌دا نماییشی پاراگلایدین (هه‌ڵفڕین له سه‌ر چیاوه به په‌ڕه‌شوت) ئه‌نجامدرا و تیمێكی ١٠ كه‌سیی به دوو به‌له‌م له ئاوی زاپدا رافتینگیان كرد.
هاوكات رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی سه‌یرانگایه‌ك له نزیك گوندی نارڵی له لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی چوكورجا و قایمقامی شارۆچكه‌كه، ته‌مه‌ل ئایجا، له لێدوانێكدا به رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند "هه‌وڵده‌ده‌ین له‌رێگه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه برایه‌تیی نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا بنیاتبنێین. پێشبڕكێكان ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌رده‌وام ده‌بن. هه‌موو رۆژێك چالاكیی پاراگلایدین، رافتینگ و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر به‌رددا، به‌ڕێوه‌ده‌چن".
ئایجا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه مه‌به‌ستی ئه‌وان ته‌نها وێنه‌گرتن نییه به‌ڵكو ناسینی كولتووری ناوچه‌كه و ناساندنیه‌تی به باشی، گوتی "نامانه‌وێت ئیدی ئێره ببێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و شۆڕ. ئێره سرووشتێكی دڵڕفێنی هه‌یه، هیوادارم كه‌س خۆی له جوانییه‌كانی ئێره بێبه‌ش نه‌كات. به تایبه‌ت پێشبڕكێی به‌له‌می سه‌وڵ و شاخڕه‌وی ته‌نها وێنه‌یان ناگرین ده‌مانه‌وێت دواتر به‌رده‌وامی به‌و یاریانه بدرێت".
فۆتۆگرافه‌ر نیهال بارندر كه له ئهنقهرەوه هاتبوو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كاتێكی خۆشی له هه‌كاری به‌سه‌ربردووه و گوتی "چالاكییه‌كان بۆ ئێره زۆر گرنگن. ئێره سرووشتێكی دڵڕفێنی هه‌یه به‌ڵام خه‌ڵكی ئێره باش هه‌ستی پێ ناكه‌ن. هیوادارم ئه‌و چالاكییه ده‌نگ بداته‌وه".
هونه‌رمه‌ندی فۆتۆگرافه‌ر عومه‌ر دۆغانیش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ناوچه‌كه بۆ فۆتۆگرافه‌ران شوێنێكی باشه و له‌به‌رئه‌مه به گوڕوتینن.
هاووڵاتی حامد كایا-ش خۆشحاڵی خۆی به چالاكییه‌كه ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه شارۆچكه‌كان به هاتنی ئه‌و میوانانه گه‌شاوه‌ته‌وه و چالاكییه‌كانی به‌شداربووانیش خزمه‌ت به ناوچه‌كه ده‌كات.