Hemın Othman Mohammed,
27 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2016
لهگهڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، ههنگاوانانی ناوچهكه دهستیان كردهوه به گواستنهوهی ههنگهكانیان بۆ ناوچه بهرزهكان.
هەنگەوانان كە لە مانگەكانی وەرزی زستاندا هەنگەكانیان لە ناوچە بەرزەكانەوە هێنایە خوارەوە، لە هەفتەی یەكەمی مانگی نیساندا ئامادەكاری دەكەن بۆ بردنەوەی هەنگەكانیان بۆ ناوچە بەرزەكان.
هەنگەوان حەسەن كاچار، كە دانیشتووی گوندی ئوزومچوە، بە ئانادۆڵوی راگەیاند "لە پێناو دەستخستنی جۆری باشی هەنگوین، پێویستە بەپێی وەرزەكان هەنگەكان بەخێو بكەین".
گوتیشی: "وەك هەموو ساڵێك ئەمساڵیش لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا هەنگەكان دەبەینەوە بۆ ناوچە بەرزەكان و لەوێ بەخێویان دەكەین. سندووقی هەنگەكان پاك دەكەینەوە. كۆنترۆڵی ژمارەی هەنگە كرێكارەكان، شانەی هەنگ، هەنگوین، چاوی بێچووە هەنگەكان دەكەین و شاژنەكەیان دەدۆزینەوە. گەر شاژنەكەیان باڵەكانی شكابوو یان كەمئەندامبوو، تەنانەت ئەگەر شایان نەبوو، پێویستە خێرا شاژنێكی نوێیان بۆ پەیدا بكەین، بەمەش هەم هەنگوینێكی باشمان دەست دەكەوێت، هەمیش كۆنترۆڵی هەنگەكان دەكەین".