Hemın Othman Mohammed
17 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2016
به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵ خۆراك و ئاژه‌ڵداری پارێزگای موش ئه‌رگون چۆڵاكئۆغڵو، باسی له‌وه كرد كه به‌رهه‌می ساڵانه‌ی هه‌نگوینی پارێزگاكه بۆ 625 تۆن زیادی کردووە، ئه‌وه‌ش بری 25 ملیۆن لیره هاوكاری پێشكه‌ش به ئابووریی شاره‌كه كردووه.
له لێدوانێكیدا چۆڵاكئۆغڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌شتی موش به‌هۆی هه‌لومه‌رجی كه‌شوهه‌وا و سرووشتییه‌وه، شوێنیكه گونجاوه بۆ به‌خێوكردنی هه‌نگ.
چۆڵاكئۆغڵو، باسی له‌وه‌ش كرد كه هه‌نگه‌وانه‌كان له وه‌رزی زستاندا هه‌نگه‌كانیان ده‌به‌ن بۆ ناوچه گه‌رمه‌كان، له‌گه‌ڵ گه‌رمبوونی كه‌شوهه‌وا روو له شار ده‌كه‌نه‌وه و گوتی: "به‌رهه‌می ساڵانه‌ی هه‌نگوینی پارێزگاكه بۆ 625 تۆن زیادی کردووە، ئه‌وه‌ش بری 25 ملیۆن لیره هاوكاری پێشكه‌شی ئابووریی شاره‌كه كردووه. له موشدا 625 تۆن هه‌نگوین له 34 هه‌زار سندووقی هه‌نگدا له‌لایه‌ن هه‌نگه‌وانه ناوخۆییه‌كانه‌وه به‌رهه‌م هێنراوه. سه‌دان خێزانی شاره‌كه بژێویان له‌سه‌ر هه‌نگه‌وانییه. له هه‌مان كاتیش‌دا سه‌دان خێزانی دیكه روویان له پارێزگاكه‌مان كردووه تا بتوانن كاری هه‌نگه‌وانی بكه‌ن".
هاوكات چۆڵاكئۆغڵو ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه چاوه‌ڕوانن ئه‌مساڵ ژماره‌ی سندووقه‌كانی هه‌نگ بگه‌یه‌ننه 70 هه‌زار و گوتی: "له ساڵی 2015دا سوود وه‌رگیرا له هاوكاریكردنی 205 هه‌نگه‌وان".