Mohammed Baqi Hussein
27 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2015
دانیشتوانی شارۆچكهی ڤارتۆی سهربه پارێزگای مووش، له دهریاچهی هامورپێت كه بههۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە بهستوویهتی، راوی ماسی دهكهن.
چهندین رووبار و دهریاچهی ناوچهكانی رۆژههڵاتی ئهنادۆڵو بههۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و سهرماوسۆڵهی زستانهوه ساڵانه دهبهستن.
دانیشتوانی ئەو ناوچانەش سەرباری سەرماوسۆڵەی زستان، دەستبەرداری راوەماسی نابن. خەڵكی شارۆچكەی ڤارتۆی سەربە پارێزگای مووش بەو مەبەستە روو لە دەریاچەی هامورپێت دەكەن كە 41 كیلۆمەتر لە شارۆچكەكەوە دوورە.
راوچییەكان بە تەور و پاچ و خاكەناز سەهۆڵی سەر رووی دەریاچەكە دەشكێنن كە لەهەندێك شوێندا ئەستوورییەكەی دەگاتە 40 سانتیمەتر و دواتر داو و تۆڕەكانیان بۆ نێو دەریاچەكە بەردەدەنەوە.
دوای رۆژێك راوچییەكان داو و تۆڕەكانیان دەردەهێننەوە و بە چەندین كیلۆگرام ماسییەوە دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەكانیان.
ئێرداڵ كایا یەكێكە لەو راوچییانە و باسی چۆنێتی راوی زستانەی بۆ ئانادۆڵو كرد.
كایا ئاماژەی بەوەدا بەو سەرمایە سەرقاڵی پەیداكردنی بژێوی ژیانیانن و گوتی: "زۆر سەختە، بە خاكەناز سەهۆڵەكە دەشكێنین و داوەكانمان بەردەدەینەوە. دوای رۆژێك دێینەوە. بەوشێوەیە رۆژانە 60 بۆ 70 كیلۆگرام ماسی راودەكەین. لەبەرئەوەی زستانان كاری دیكەمان پێناكرێت راوەماسی دەكەین. بێكاری زۆرە لە ناوچەكەماندا. سەرچاوەی بژێویمان لە زستاندا راوەماسییە. ئەو ماسییەی راوی دەكەین كیلۆی بە دوو لیرە دەفرۆشین".