Serdar Adıyaman
24 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2020
به‌دلیس - AA
له‌ئێستادا به‌هۆی ساردی كه‌شوهه‌واوه ده‌ریاچه‌ی نازیك له شارۆچكه‌ی ئهخڵاتی سه‌ربه پارێزگای به‌دلیس به‌ستوویه‌تی، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه‌ته رێگر له راوکردنی ماسی و ماسیگرانی ناوچه‌كه له چه‌ند شوێنێكی دیاریكراودا سه‌هۆڵی سه‌ر ده‌ریاچه‌كه‌یان شكاندووه و له‌و شوێنانه‌وه تۆڕیان خستوه‌ته ناو ده‌ریاچه‌كه و راوی ماسی ده‌كه‌ن.
جانه‌ر كاردۆغان یه‌كێكه له‌و ماسیگرانه و ماوه‌ی ١٠ ساڵه له رێی راوکردنی ماسییه‌وه بژێوی خێزانه‌كه‌ی دابین ده‌كات.
كاردۆغان كه رۆژانه بۆ گه‌یشتن به شوێنی كاره‌كه‌ی سێ كیلۆمه‌تر به‌پێ ده‌بڕێت، باس له‌وه ده‌كات كه راوکردنی ماسی له ناوچه‌كه‌یاندا زۆر قورسه چونكه ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌ریاچه‌كه به‌ستوویه‌تی و ئه‌ستوورایی سه‌هۆڵی رووكه‌شی ده‌ریاچه‌كه نزیكه‌ی 40 سانتیمه‌تره.
