Mohammed Baqi Hussein
08 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2016
خانه‌ی كولتوور و هونه‌ری عادلجه‌واز له شاری به‌دلیس، پێشانگایه‌كی بۆ هونه‌ره‌كانی نه‌خشاندن، عیبری و خۆشنووسی كرده‌وه.
مورات بارلاك كه مامۆستای ته‌كنه‌لۆجی و دیزاینه له خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی سهلجوكلوه له ناوچه‌ی عادلجه‌وازی به‌دلیس، پێشانگایه‌كی كه‌سیی كرده‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ناوچه‌كه قوربانی ئۆزداش به‌شداریی له پێشانگاكه‌دا كرد.
بارلاك رایگه‌یاند خولێكی فێربوونی هونه‌ری عیبریی له ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی گه‌ل كردۆته‌وه له شاره‌كه.
ناوبراو هیوای خواست كاره‌كانی ببێته نموونه بۆ گه‌نجان و گوتی: "ده‌مه‌وێت گه‌نجان تواناكانیان له‌سه‌ر ئه‌م كارانه چڕبكه‌نه‌وه. ئه‌م كارانه ئارامی به مرۆڤ ده‌به‌خشن. ده‌توانی ته‌واوی خه‌مه‌كانت به‌م هونه‌رانه بڕه‌وێنیته‌وه. هاوكاریی مه‌عنه‌ویی دۆستان و هاوكارانم هێزم پێده‌به‌خشن".