Hemın Othman Mohammed
14 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2017
برۆکسل - AA
لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، ٩٤ھەمین پێشانگای ئۆتۆمبێل کرایەوە.
پێشانگاکە کە لەلایەن فیدراسیۆنی ئۆتۆمبێلی بەلجیکا لە Expo Center کرایەوە، بۆ ٩٤ھەمین جار دەرگای بەڕووی سەردانکەرانیدا کردەوە.
پێشانگاکە کە ھەموو کۆمپانیا وەبەرھێنەرە ناسراوەکانی ئۆتۆمبێل لە جیھاندا بەشدارییان تێدا کردووە، و بڕیارە تا ٢٢ی کانوونی دووەم بەردەوام بێت.
پێشانگاکە کە لەسەر رووبەری ٤٥ ھەزار مەتردووجا کراوەتەوە، تیایدا سەدان جۆر ئۆتۆمبێل نمایش کراون.