Mohammed Baqi Hussein
25 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2016
كه‌سێك كه گومانده‌كرێت په‌یوه‌ندی به په‌لاماره‌كانی برۆكسله‌وه هه‌بێت له شاری دوسلدورفی ئه‌ڵمانیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی شبیگل Spiegel ، سه‌میر (ناوی دووەمی ئاشکرا نەکراوە) كه له ئه‌ڵمانیا ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، له‌گه‌ڵ ئیبراهیم به‌كراوی ئه‌و خۆكوژه‌ی کە په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی به‌لجیكای ئه‌نجام دا ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن توركیاوه دیپۆرتكراونهتهوه.
داواكاری گشتیی دوسڵدۆرفیش رایگه‌یاندووه، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه كه سه‌رقاڵی ئاماده‌كاریی كرده‌ی توندوتیژی بووه، به‌ڵام ورده‌كاریی له‌باره‌یه‌وه نه‌خستۆته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه کە له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی بوونی په‌یوه‌ندی لە نێوان گومانلێكراوه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كه و به‌كراوی ده‌كرێت.