Mohammed Baqi Hussein
25 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2016
كۆریای باكوور مانۆڕی په‌لاماردانی "کۆشکی شین"ی ئه‌نجام دا كه شوێنی نیشته‌جێبوونی سه‌ركرده‌ی كۆریای باشووره.
له‌هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمی كۆریای باكوور KCNAدا هاتووه، مانۆڕه‌كه به‌چاودێری سه‌رۆكی كۆریای باكوور كیم جۆنگ ئون به‌ڕێوه‌چووه كه بانگه‌وازی له سوپای وڵاته‌كه‌ی كردووه، ئاماده‌بن بۆ له‌ناوبردنی حكوومه‌تی كۆریای باشوور به‌شێوازێكی بێ به‌زه‌ییانه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا به‌ڵێن دراوه کۆشکی شین كه ماڵی سه‌رۆكی كۆریای باشووره بكرێته دهریایەکی ئاگر و خۆڵه‌مێش و ئاماژه به كۆتایی پارك گیون های كراوه.
لە هه‌واڵه‌كه لێدانی مۆدێلێكی کۆشکی شین له‌لایه‌ن تۆپهاوێژهكانهوه له‌خۆده‌گرێت و ئاماژه به‌وه نه‌دراوه له‌كوێ ئه‌و مانۆڕه ئه‌نجامدراوه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی كۆریای باشووریش رایگه‌یاند، گێره‌شێوێنیی بێ باكانهی كۆریای باكوور، ته‌نها كۆتایی خۆی پێوه‌ده‌بێت.
ساڵی 1968یش 31 كۆماندۆی کۆریای باكوور هه‌ڵیانكوتابووه سه‌ر کۆشکی شین لە شاری سیئۆل و هه‌وڵی كوشتنی سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی كۆریای باشوور پارك چونگ هی-یاندابوو، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و زۆرینه‌یان كوژران.
دوای ئه‌وه‌ی كۆریای باكوور بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه 6ی كانوونی دووه‌می رابردوو تاقیكردنه‌وه‌ی بۆمبی هایدرۆجینی ئه‌نجام داوه، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری زیادكردنی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی ده‌ركرد.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و پڕۆژه بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به مه‌به‌ستی دانانی سزای نوێ له‌سه‌ر كۆریای باكوور دهریكردبووه، به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ند كرا.
هه‌فته‌ی رابردوویش كۆریای باكوور كاردانه‌وه‌ی توندی نیشان دا له ده‌ستپێكردنی مه‌شقی هاوبه‌ش و به‌رفراوانی ئه‌مریكا و كۆریای باشوور له ناوچه‌كه‌دا و هۆشداریی دابوو له‌وه‌ی، ئه‌گه‌ری هه‌یه چه‌كی ئه‌تۆمی دژی واشنتۆن و سیئۆل به‌كاربهێنێت.