Rewa Mahmut Hasan
25 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2016
هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا هێرش دەکەنە سەر باکووری حەلەب و ٨ کەس دەکوژن کە دەنگۆی ئەوە هەیە یەکێک لە کوژراوەکان ئەمیری داعش بێت لە ناوچەکە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی ئاژانسی ئانادۆڵو دەستی کەوتووە هەریەک لە کەتیبەکانی موعتەسم و سوڵتان مورات سەربە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا هێرشیان کردۆتە سەر ناوچەی هێڵی عەزاز، جەرابلوس و ماری ژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆیستی داعش.
لە هێرشەکەدا ٨ کەس کوژاون کە یەکێکیان ئەمیری داعشە لە باکووری حەلەب بە ناوی ئەبو مەریەن نایروبی. هاوکات لە رێگەی پشتگیری هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانانەوە ناوچەی توکلی-یان کۆنترۆڵ کردۆتەوە.
دوای کۆنترۆڵ کردنی گوندی توکلی لەلایەن هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، چەکدارانی داعش بە ٤ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیان کردۆتە سەر گوندەکە.